AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٢:٥٦

لێژنەی داوەرانی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت ناسێندران

لێژنەی داوەرانی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت ناسێندران

بەرپرسی کومیتەی زانستی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت، پێنج ئەندامی لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵە ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەژوان زیائەدینی ڕایگەیاند: دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت 22 بۆ 25 ی پووشپەڕ و بە دروشمی "هونەر، لێک نزیک بوونەوە و میهرەبانی" لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی بەشی مۆسیقایی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی ناوبژیوانانی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان وێڕای تاوتوێ کردنی تەواو و هاوکاری لەگەڵ ناوەندی مۆسیقایی حەوزەی هونەری، لە کۆتاییدا پێنج مامۆستای بەناوبانگی مۆسیقای ئێران وەکوو ناوبژیوانی کۆتایی هەڵبژێردران.

ناوبراو درێژەی دا: بیژەن کامکار، ئەحمەد خاک تینەت، هادی مونتەزری، مەسعوود حەبیبی و عەلیڕەزا غەوسی پێنج داوەری دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەتن کە کاری ناوبژیوانی بەرهەمەکان ئەنجام دەدەن.

News ID 42744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha